بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - موحەمەد خورند لە فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان وەکوو سێهەمین شەهیدی پارێزەری تەندروستی کوردستان لە ڕێگای تەندروستی خەڵک و دەرمانی نەخۆشە کۆرۆناییەکان، شەهید بوو.
یەکەم شەهیدی پارێزەری تەندروستی فەرمانبەرێکی نەخۆشخانە لە سەقز بوو و دووهەمینیشیان لە سنە و موحەمەد خورندیش بووە سێهەم شەهیدی ڕێگای تەندروستی.
شیاوی باسە کە سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا لەو بارەوە وێڕای هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی داخداری ناوبراو، سەرەخۆشی لە زانکۆی پزیشکی کوردستان، خەڵکی بەشەرەفی مەریوان و سەرجەم فەرمانبەرانی بواری تەندروستی کرد و لە خودا گەورە داوای بەخشینی ئەو شەهیدەی کرد و بۆ بنەماڵەی موحەمەدیش داوای بەخشینی سەبری کرد.
342/